٥ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٧:٥٨
ڕۆحانی : ئێران هەنگاوی سێیەمی خۆی لە پێناو کەم کردنەوەی گفت و بەڵێنە بەرجامیەکانی هەڵدەگرێت

سەرۆک کۆماری ئێڕان بە راگەیاندنی ئەمەکە وتووێژەکان لەگەڵ ئوروپا، هێشتا بە ڕێککەوتنی یەکجاری نەگەیشتووە ، وتی: هەرلەم چوارچێوەیەدا ئێران هەنگاوی سێیەمی کەم کرانی گفت و بە ڵێنە بەرجامیەکانی خۆی هەڵدەگرێت و بە پێی ئەو بڕیارنوێیە دەجولێتەوە و هە ڵوێست دەگرێ

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەری زانیاری گەیاندنی سەرۆک کۆماری، "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی شاندی دەوڵەت ، ڕەوتی وتووێژەکانی نێوان ئێران لەگەڵ لایەنەکانی بەرجام ڕوولە پیش زانی ووتی: بەم حاڵەوە دوور لە چاوەڕوانیە ڕێککەوتنی یەکجاری لەگەڵ لایەنەکانی بەرجام هەتا سبەی پێنجشەممە بەرهەم بێت وهەنگاوی سێهەمی کەم کرانی وادە وبەڵینەکانی ئێران لە ماوەی ئەمرۆ وسبەی ڕادەگەیندرێت.

ڕۆحانی سەبری ستراتژی وکردەوەی ئێرانی لە بەرانبەر چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجامی، زیرەکانە زانی ووتی: هەنگاوی سێهەمی کەم کرانی وادە کانی ئێران ، زۆر گرینگە وگرینگترین هەنگاوێکە کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵیدەگرێت وبە وفەرمان ودەستورەی کە دەردەکرێت ، ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی بۆ گەیشتن بە مەبەست وئامانجە کانی بە پەلەیەکی زوورەوە ئەنجام دەبێت. سەرۆک کۆماری ئێران وتی: وێڕای ئەمەکە تاران هەنگاوی سێهەم هەلدەگرێت ، دوو مانگی تر بە لایەنەکانی بەرجام دەرفەت ئەدات ، وئەگەر ڕێککەوتنێک بەدەس هات هەمدیس ڕێگا بۆ وتووێژ، مەنتیق وڕێککەوتن لە ئارادایە.

ڕۆحانی هەروەها لە بەشێکی تر لە قسەکانی خۆیدا توندڕەوە ئەمریکیەکان، ڕژێمی ڕەگەزپەرەستی زایۆنی وبڕیک لە سەرۆکە کۆنەپەرەستەکان لە ناوچەی وەکوو سێ گروپێک ناوبرد کە نایانهەوێ لە نێوان ئێران وئەمریکا پێوەندێکی دادگەرانە ودروست دابمەزرێت وهۆی چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام زاڵبوونی ئەم سێ گروپە بەسەر کۆشکی سپیی زانی. کۆماری ئیسلامی ئێران هەشتی مای ٢٠١٩، بەشێک لە وادەو بەڵینەکانی خۆی بە پێی بڕگەکانی ٢٦و٣٦ی ڕێککەوتن نامەی بەرجام هەڵپەسارد. ئێران حەوتەمی ژوئیەیش ڕەوتی تێپەڕین لە ئاستی پیتاندنی سەتی سێ پوینت شەست وحەوتی دەسپێکرد.

ئێران هەروەها ڕایگەیاند: لە ئەگەریی درێژەی بێ جمووجووڵی بەرجامی ئوروپیەکان ، لە شەشی سێپتەمبەرەوە هەنگاوی سێهەمی کەم کرانی وادە بەرجامیەکانی خۆی جێ بەجێ دەکا.

.......
340